سهرچاوهكانی ههواڵی عێراق بڵاویانكردۆتهوه، "بههۆی تهقهی خۆشی كاندیدێك لهسنوری موسڵ، پێنج هاوڵاتی برینداربوون".
ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراق (نینا) بڵاویکردۆتهوه، "درەنگانی شەوی ڕابردوو پێنج هاوڵاتی بەهۆی تەقەی خۆشی سەرکەوتنی کاندیدێک لەسنوری موسڵ برینداربوون".
بهگوێرهی ئاژانسەکە، برینی بەشێک لەبرینداران سەختەو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکیی پێویست، ڕەوانەی نەخۆشخانەی گەیارە کراون.
ئاهەنگی سەرکەوتنی ئەو کاندیدە کە ناوەکەی ئاشکرانەکردوە، لەگوندی (حاج عەلی) لەسنوری ناحیەی گەیارەی سەر بەپارێزگای نەینەوا بوە.