سودانی بە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکای ڕاگەیاند "به‌رپرسین له پاراستنی باڵیۆزخانه و ئه‌و شوێنانه‌ی راوێژكارانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی تێیدا جێگیربوون و حكومه‌تی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كیی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی هیچ هه‌نگاوێك هه‌ڵبگرێت".
ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، ڤیكتۆریا نۆلاند جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لەگەڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کۆبوونەوە و دەربارەی ئەو هێرشانه‌ی به‌مدواییه له‌ناو خاكی عێراقه‌وه كرانه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، سودانی به جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای ڕاگەیاند" حكومه‌تی عێراق به‌رپرسه له پاراستنی ئاسایش له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی و جدییه له سه‌پاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری و پاراستنی نێرده دیپلۆماسی و باڵیۆزخانه‌و ئه‌و شوێنانه‌ی كه راوێژكارانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی تێیدا جێگیربوون".
سودانی ئاماژەی بەوەشدا، حكومه‌تی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ لایه‌نێكی ده‌ره‌كیی له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی هیچ هه‌نگاوێك هه‌ڵبگرێت.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد، هەردوولا پێكه‌وه باسیان به‌هێزكردنی هاریكاری ئه‌مریكا و عێراق له بواری هاوكاری هاوبه‌ش و رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژیی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه.
هەر لە کۆبونەوەکەدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌كردووه، تاوانی قێزه‌ون به‌رامبه‌ر به فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌كرێت و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌هۆی هه‌ڵوێسته‌كانی له‌باره‌ی غه‌ززه‌وه، مسداقیه‌تی خۆی له‌ده‌ستداوه، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه‌و وتویه‌تی:" ئه‌مریكا كار ده‌كات بۆ كۆتایهێنان به پرۆسه‌ی سه‌ربازییه‌كانی غه‌ززه له زووترین كاتدا".