بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەک ئاراستەی هاوڵاتیان دەکات و رایگەیاند" رۆژانی پشووو دەوام دەکات و هاوڵاتیان دەتوانن پاسپۆرتی جۆری(A) وەربگرنەوە".
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە رۆژانی(هەینی و شەمە یەک شەمە)، واتە ٢٢ تا ٢٤ / ١٢/ ٢٠٢٣ لە سەعات ٩ی بەیانی تا ٤ئێوارە دەوام دەکەن بۆ ئەوەی هاولاتیان سەردانی بەرێوەبەرایەتی بکەن و پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەم هەنگاوەش لەپێناو زیاتر خزمەتکردن و پێدانەوەی پاسپۆرتی هاوڵاتیان.