کەرکوک.. شەش کەس بە تۆمەتی وتنەوەی درووشم بۆ سەدام دەستگیر دەکرێن

شەش کەس بەتۆمەتی بەرزکردنەوە و وتنەوەی درووشم بۆ سەدام حوسێن لە کەرکوک دەستگیرکران. 
 
هەردوو دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتیمانی رایانگەیاند" شەش کەسیان دەستگیر کردووە کە لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەرکەوتوون و لەبەردەم باڵەخانەی پارێزگای کەرکوک درووشمیان بۆ سەدام وتووە و، وێنەی سەدامیان بەرز کردبووەوە".
  
بە پێی زانیارییەکان لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت، لایەنگرانی لیستە عەرەبییەکان لە کاتی ئاهەنگگێران بە بۆنەی سەرکەوتن لە هەڵبژاردن بە ئاشکرا درووشمی ''بروح و بدم، نفدیک یا صدام - واتا بە رۆح و خوێن قوربانی تۆین ئەی سەدام'' دەڵێنەوە وترسیان لە ئاشکرابوونی ناسنامەیان نییە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێی دەستووری عێراقی ستایشی رژێمی رووخێنراوی پێشوو و بانگەشە بۆ حزبی بەعس، قەدەخەیە.
 
 
 
 



AM:10:35:21/12/2023