یەکەم کاردانەوەی فیفاو یۆفا لەسەر سوپەرلیگ

پاش ئەوەی ئەمڕۆ بەفەرمی دادگای دادی ئەوروپا دۆسیەی سوپەرلیگی لە بەرژەوەندی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە کۆتایی پێهێنا،هەریەکە لە یۆفاو فیفا بەیاننامەی فەرمیان لەسەر ئەم خولە نوێیە بڵاوکردۆتەوە.

 بەیاننامەی فیفا سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای دادی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە خولی سوپەر لیگ بەمشێوەیە:

 ئێستا فیفا بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا و یەکێتییە کیشوەرییەکانی دیکە و کۆمەڵە ئەندامەکان شیکاری بۆ بڕیارەکە دەکات پێش ئەوەی لێدوانی زیاتر بدات.

 فیفا بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی خۆی، باوەڕێکی پتەوی بە سروشتی تایبەتی وەرزش هەیە، لەوانەش پێکهاتەی پلەبەندی - کە لەسەر بنەمای شایستەیی وەرزشی دامەزراوە - و بنەماکانی هاوسەنگی کێبڕکێ و هاودەنگی دارایی.

 لەکۆتایدا فیفا نوسیویەتی:" تۆپی پێ مێژووی دوور و درێژ و سەرکەوتووی خۆی قەرزاری ئەو بنەمایانەی سەرەوەیە، کە فیفا و کیشوەرەکان و کۆمەڵە ئەندامەکان لە داهاتوودا بەردەوام دەبن لە پێشخستنی، بۆ سوودی هەموو هاندەرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهاندا.

 بەیاننامەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا سەبارەت بە سوپەرلیگ بەمشێوەیە:

  " ئەم بڕیارە بە مانای پشتگیریکردن یان چەسپاندنی ئەو یارییە نییە کە پێی دەوترێت "سوپەر لیگ"، بەڵکو تیشک دەخاتە سەر ئەو کورتهێنانەی کە پێشتر هەبووە لە چوارچێوەی ڕێگەپێدانی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کە لایەنێکی تەکنیکییە کە پێشتر لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٢دا دانپێدانراوە و چارەسەری بۆ کراوە.

-دڵنیاین کە هەرەمی تۆپی پێی ئەوروپا لەسەر بنەمای هاودەنگی کە لەلایەن هاندەران و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە وەک مۆدێلێکی جێگرەوەی  ڕانەگەیەندراوە، لە مەترسی پەککەوتن بە یاساکانی ئەوروپا و نیشتمانی دەپارێزرێت.


PM:04:01:21/12/2023