بانکی ناوەندی بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند

بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە ٦٧٤ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە. 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق بڕی ٦٧٤ ملیۆن و ٢١ هەزار و ٩٦ دۆلاری فرۆشتووە کە ڕۆژانە ٢٢٤ ملیۆن و ٦٧٣ هەزار و ٦٩٨ دۆلار دۆلار بووە. 

زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی یەکشەممە بووە كە ٢٢١ ملیۆن و ٨٩٨ هەزار و ٤٨٦ دۆلاری ئەمریكی بووە، هەروەها كەمترین فرۆش ڕۆژی پێنج شەممە بووە كە ٢٠٩ ملیۆن و ٩٩٤ هەزار و ٩٨ دۆلاری فرۆشتبوو. 

فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٥٧٥ ملیۆن و ٣٠١ هەزار و ٩٦ دۆلار بووە، لە كاتێكدا تەنیا ٧١ ملیۆن و ٧٢٠ هەزار دۆلار بەشێوەی کاش فرۆشراوە. 


PM:02:48:23/12/2023