بازرگانێکی نێودەوڵەتی مادە هۆشبەرەکان لە هەولێر دەستگیر دەکرێت

ئەمڕۆ دووشەممە بەرێوەبەرایەتی مادە هۆشبەرەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە" سێ تۆمەتبار دەستگیرکران و بڕی زیاتر لە ١٠٠ کیۆگرام حەبی هۆشبەری کپتاگۆن دەستی بەسەرداگیراوە".

لە ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی مادەی هۆشبەرەکاندا هاتووە" لەدرێژەی هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی بەرێوەبەرایەتی مادە هۆشبەرەکان،  دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی بەردەوام و وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا بازرگانێکی نێودەوڵەتی مادە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر دەستگیربکرێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەو گۆڕینەوەی زانیاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی مادە هۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، توانرا لەپارێزگای (ژی قار) دوو بازرگانی دیکە لەگەل بڕی ''١٠٠ کیلۆگرام حەبی هۆشبەری کپتاگۆن" دەستی بەسەردا بگیرێت.


PM:02:51:25/12/2023