ئەمساڵ ٧٣ کرێکار لە باشوری کوردستان بوونەتە قوربانی

( دەندگی کرێکار) بڵاویکردووەتەوە" ئەمساڵ ٧٣ کرێکار لە باشوری کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە لە کوێ قوربانیان ١٨ کرێکار بیانی بوون".

 

لە راگەیاندنی ئاماری ساڵانەی ''دەنگی کرێکار'' سەبارەت بەگیان لەدەستدانی کرێکاران لە هەرێمی کوردستاندا هاتووە " لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو رۆژی ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣دا ٧٣ کرێکار لە باشوری کوردستان گیانیان لەدەستداوە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەروو" لە کۆی ئەم ٧٣ کرێکارەی کە گیانیان لەدەستداوە، ٥٢ کرێکار لە هەرێمی کوردستان و ٢١ کرێکاریش لە کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان بوونەتە قوربانی".

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە شاری سلێمانی ١٩ کەس، هەولێر ٢٢ کەس، دهۆک ٦ کەس، هەڵەبجە ٥ کەس، کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان ٢١ کرێکار بوونەتە قوربانی.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی (دەنگی کرێکار) هۆکارە باوەکانی قوربانیان بریتین لە: کەوتنەخوارەوە، کارەباگرتن، بوون بەژێر ئامرازەکانی کارکردنەوە، سوتان، خنکان، تەقینەوەی ئامێر و ئامرازەکان.

تەمەنی قوربانیەکان لەنێوان ١٥ ساڵ بۆ ٧٠ ساڵ بووە ولە کۆی قوربانییەکانیش ١٨ کرێکاریان بیانی بووە.





PM:03:50:25/12/2023