میدیای پەکەکە هەواڵێکی حکومەتی تورکیا بە درۆ دەخاتەوە

ئەمڕۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە کە لە ئۆپراسیۆنێکیاندا لە شاری سلێمانی ئەردینچ بۆلجاڵ یەکێک لە بەرپرسانی پەکەکەیان کردۆتە ئامانج، بەڵام هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئەو هەواڵە بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێت" لە ڕۆژی ١٠ی ئازاری ئەمساڵ لە ئەنجامی هێرشێکی تورکیا بۆ سەر پاراستنی میدیا شەهیدبووە". 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە" لە ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشێکی تورکیا بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، هەریەک لە عەلی خەبات، ڕێناس و جەسور شەهید بوون". 

هەر ئەمڕۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە" بۆڵجال کە یەکێکە لە بەرپرسانی پەکەکە/کەجەکە و مەشقی ئایدۆلۆجی و سەربازی بە بە گەریلاکان کردووە بۆ ئەنجامدانی هێرش و پەلامار بۆسەر هێزە ئەمنییەکان، لە کەرکوک سەرقاڵی ئامادەکاری بووە بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی، بۆڵجال کە لەلایەن میتەوە خرایە ژێر چاودێرییەوە، لە ئۆپەراسیۆنێکی خاڵدا ئەمڕۆ لە سلێمانی لەگەڵ ئەندامانی دیکەی ڕێکخراوەکە بەیەکەوە کوژران". 

ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشێکی دوژمن بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، هەڤالانمان عەلی خەبات، ڕێناس و جەسور شەهید بوون.

هەڤالانمان عەلی خەبات، ڕێناس و جەسور لە دژی سیاسەتی کوشتنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەشدارییان لە تێکۆشانی ئازادیدا کرد، ئەم تێکۆشانە بە پێشەنگایەتی پارتەکەمان پەکەکە و پارادایمی ڕێبەری ئاپۆ بەڕێوە دەچێت. بە جۆش و خۆشەویستییەکی گەورە بەشداری ناو تێکۆشانمان بوون. هەڤاڵانمان هەموو ساتەکانی ژیانی خۆیان بە زانست و بەرخۆدان بەسەر برد. لە زۆر گۆرەپاندا بەشداری ژیانی شۆڕشگێری بوون و بۆ ئەوەی داهاتوویەکی ئازاد بۆ گەلەکەمان بخۆڵقینن، هەوڵیان دەدا. هەڤاڵانمان عەلی خەبات، ڕێناس و جەسوڕ لە هەر ناوچەیەک کە تێکۆشانیان دەکرد وەک ئەندامی فەلسەفەی ئاپۆیی بە هەڵوێستی خۆیان شوێنی خۆیان لە دڵی گەل و هاوڕیکانیاندا دەکردەوە. هەڤالانمان بە ڕەفتارەکانیان بوون بە جەنگاوەڕیکی ئاپۆیی نموونەیی. هەمیشە ئەوان لە تێکۆشانی ئازادیماندا بە زیندوویی دەمێننەوە و دەبن بە پێشەنگی تێکۆشانمان.

ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەمالەی شەهیدانمان عەلی خەبات، ڕێناس و جەسوڕ و هەموو گەلانی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری دەربارەی ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: عەلی خەبات بۆتان

ناو و پاشناو: ئەردینچ بوڵجال

شوێنی لەدایک بوون: ئەدەنە

ناوی دایک - باوک: مەلاحات - ئاسیف

شوێن و ڕۆژی شەهادەت: ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

نازناو: ڕێناس ڕاپەرین

ناو و پاشناو: فایق ئایدن

شوێنی لەدایک بوون: موش

ناوی دایک - باوک: خەیاڵ-سەعید

شوێن و ڕۆژی شەهادەت: ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

نازناو: جەسور

ناو و پاشناو: عەبدولموتەلیب دوگروجو

شوێنی لەدایک بوون: ئامەد

ناوی دایک - باوک: یۆکسەل-فەخرەدین

شوێن و ڕۆژی شەهادەت: ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣ / هەرێمەکانی پاراستنی میدیا


PM:08:31:25/12/2023