سودانی لیژنەیەک بۆ ڕەشنووسی دادگای باڵای فیدراڵی پێک دێنێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی دا بۆ پیداچوونەوە بە بە ڕەشنووسی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی کە پێشتر حکومەت لە ساڵی ٢٠١٥ ئامادەی کردبوو و ڕەوانەی پەرلەمانی کرد، بەڵام دەنگی لەسەر نەدرا.

لە بەیاننامەیەکدا نووسینگەی سودانی ڕایگەیاند" سەرۆکوەزیرانی عێراق ، دکتۆر حەسەن یاسیری راوێژکاری یاسایی خۆی ڕاسپارد، بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک کە نوێنەرانی سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران لەخۆبگرێت، بۆ پێداچوونەوە بە ڕەشنووسی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی کە پێشتر لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن حکومەتەوە ئامادەکرابوو و ڕەوانەی پەرلەمان کرابوو، بەڵام تا ئێستا پەسەند نەکراوە".

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە" حکومەت هەوڵیداوە، لە ڕێگەی ڕەشنووسی یاساکە، بە هەندێک لەو پرس و دەقانەدا بچێتەوە کە لە دانیشتنەکانی پێشووی پەرلەماندا جێگەی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەشنووسی یاساکە ، بە مەبەستی لابردنی ئەو خاڵانەی پێشوو کە جێگەی ناکۆکی لایەنەکان بوون".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە" حکومەت بڕیاریداوە لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییە نیشتمانییەکاندا گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی نوێی ڕەشنووسی یاساکە بکات، بەشێوەیەک کە دڵنیابێت لە بنیاتنان و سەربەخۆ بوونی دامەزراوە دەستوورییەکان".


PM:06:42:27/12/2023