بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە لە ورمێ (١٨) کەس بوونە قوربانی

لە ئەنجامی دوو رووداوی هاتووچۆ لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و ١٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
بەشی فریاكەوتنی زانكۆی پزیشكی ورمێ ڕایگەیاندووە" ئێوارەی دوێنێ لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان (ورمێ و سیلوانا)، هەروەها ڕێگەی س(ەڵماس و ورمێ) دوو رووداوی هاتووچۆ روویدا". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی رووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
دوای ڕووداوەکە تیمەکانی فریاکەوتن بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ گواستووەتەوە. 
   
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ورمێ، لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا (٤٨٠) کەس لە سنووری ئەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە.  


PM:02:45:30/12/2023