یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا لە پێگەی رەسمی خۆیەوە دانی ناوە بەو 54گۆڵەی رۆناڵدۆ کە لە ساڵی2023تۆماری کردووە.
پێگەی فەرمی فیفا ڕۆناڵدۆ وەک گۆڵکاری جیهان لە ساڵی 2023 دەناسێت و لە پێگەکەی هاتووە رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی (54 گۆڵ)، لە پێش مباپێ و کەین و هالاند دێت.
هەروەها فیفا گرتەیەکی ڤیدیۆیی پێگەی نەسری سعودیەی داناوە کە گۆڵەکانی رۆناڵدۆی تێدایە.