له‌ كه‌ركوك خوێندکارێکی زانکۆ له‌لایه‌ن کەسێکی نه‌ناسراوه‌ برینداركرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ خوێندکارێکی زانکۆ لە پارێزگای کەرکوک، بەهۆی تەقەی چەکدارێکی نەناسراو بریندارکرا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی راگەیاندووە" ئەمڕۆ لە شەقامی حیساباتی کەرکوک  گەنجێکی تەمەن (٢٠) ساڵان لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوە بریندارکراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گەنجە خوێندکاری زانکۆیە و لە ئێستادا، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.


AM:10:50:02/01/2024