ئەمڕۆ سێشەممە بۆجارێکی دیکە دانیشتووانى گوندی خەلەکان، دژی خراپی ڕێگەى ناوچەکەیان و نەبوونى کارەبا خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە.
ئەمڕۆ هاوڵاتییانی ناحیەی خەلەکان، بەهۆى خراپى ڕێگاى ناوچەکەیان و نەبوونى کارەبا گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەستپێکردەوە، ڕێگەى سەرەکى نێوان (دوکان و ئیدارەى ڕاپەڕین)یان داخست.
هاوڵاتییانی نارازی گوندەکە جەخت لە درێژەدان بە نارەزایەتییەکانیان دەدەن و دەلێن" ڕێگە بە هاتووچۆى ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان نادەین تا داواکارییەکانمان جێبەجێدەکرێن".
ئەمە جارى چوارەمە هاوڵاتییانى ناحیەی خەلەکان دژی نەبوونی خزمەتگوزاییە سەرەتاییەکان لە ناوچەکەیان گردبوونەوە و ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن.