سوپای عێراق داوای چۆڵکردنی گەڕەکی نەورۆز لە کەرکووک دەکات

ئەمڕۆ سوپای عێراق بە چەکی قورسەوە چوونە گەڕەکی نەورۆز لە شاری کەرکووک، کە گەڕەکێکی کوردنشینە و داوایان کردووە دانیشتووانەکەی ئەو گەڕەکە چۆڵ بکەن.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤. سوپای عێراق بە چەکی قورسەوە چوونە گەڕەکی نەورۆز لە شاری کەرکووک، کە گەڕەکێکی کوردنشینە و داوایان کردووە دانیشتووانەکەی ئەو گەڕەکە چۆڵ بکەن،لە بەرامبەر هەوڵەکەی سوپای عێراق دانیشتووانی گەڕەکی نەورۆز گردبوونەوە و وەک خۆیان دەڵێن، ڕەتی دەکەینەوە خانووەکانمان چۆڵ بکەین.

گەڕەکی نەورۆز لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وە، کە ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە بۆ کەرکووک، لەم گەڕەکە نیشتەجێبوون، کە پێشتر شوێن و ماڵی ئەفسەرانی ڕژێمی بەعس بووە، لە ئێستادا زیاتر لە ٢٠٠ ماڵی کورد تێدا نیشتەجێن.

 لە ڕووی یاساییەوە خاوەندارێتی خانووەکان دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، لە کاتێکدا، بەڵام دانیشتووانەکەی بە پارەی خۆیان زەوییەکانیان کڕیوە، بەڵام لە ئێستادا لەلایەن سوپای عێراقەوە داوای چۆڵکردنی خانووەکانیان لێ دەکرێت.


PM:04:50:02/01/2024