هاوڵاتیانی گوندی سنوری خەلەكان خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە

کەمێک پێش ئێستا بۆجارێکی دیکە دانیشتووانى گوندی خەلەکان، دژی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ هاوڵاتییانی ناحیەی خەلەکان، بەهۆی نەبوونی کارەبا و خزمەتگوزاری و خراپی رێگاوبان گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەستپێکردەوە، ڕێگەى سەرەکى نێوان (دوکان و ئیدارەى ڕاپەڕین)یان داخست.

هاوڵاتییانی نارازی گوندەکە جەخت لە درێژەدان بە نارەزایەتییەکانیان دەدەن و دەڵێن" ڕێگەی سەرەکی (سلێمانی - ئیدارەی ڕاپەڕین)
 ١٢ ساڵە پێیان چاکنەکراوە، هەروەها سەرەتاییترین مافمان بۆ دابین نەکراوە کە کارەبایە لە ئێستاشدا رۆژانە کەمتر لە پینج کاتژمێر کارەبا هەیە". 

ساڵی رابردووش دانیشتوانی ناحیەی خەلەکان لەسەر رێگای (دووکان – خەلەکان) ناڕەزایەتییان ئەنجامدا، بەڵام تا ئێستا وەڵامی داواکارییەکانیان نەدراوەتەوە.


AM:09:45:03/01/2024