ژمارەی کوژراوەکانی سەر گۆڕی قاسم سلێمانی بەرزبوەوە بۆ ٢٥١ کورژاو و بریندار( نوێکراوەتەوە)

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو تەقینەوە لە نزیک گۆڕی قاسم سولەیمانی لە شاری کرمانی ئێران روویاندا، بەپێی میدیای کانی ئەو وڵاتە ٨١ کوژراو ١٧٠ برینداری لێکەوتۆتەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا جێگری پارێزگای کرمان ڕایگەیاند: " تەقینەوەکان تیرۆرستی بووە و لەسەر ڕێگای ئەو گۆڕستانە ڕویداوە کە قاسم سولەیمانی تێدا نێژراوە". 

میدیا فەڕمـییەکانی ئێران ڕایانگەیاند" دوو تەقینەوەکە لەناو جانتادا بووە کە مینڕێژکراوە کە لە نزیك باخچەی ساوایانی شەهید قاسم سولەیمانی دانرابوون، ژمارەی کوژراوەکان تا ئێستا ٨١ کوژراو ١٧٠ بریندارە".

ئەمڕۆ یادی چوار ساڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، بەرپرسی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانە، خەڵکێکی زۆر چوونەتە سەر گۆڕەکەی لە شاری کرمان لەم ساڵ ڕۆژەدا دوو تەقینەوە لەنزیک گۆڕەکەی قسام سولەیمانی ڕویدا و، ژمارەی کوژراو بریندارەکان بە سەدانە و لە هەڵکشاندایە.

بۆ بینینی تەقینەوەکان جۆینی تێلیئگرامی سپی بکە.. 



PM:03:54:03/01/2024