پسپۆرێکی هەڵبژاردن: باشترە وادەی نوێ هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ١٥ی ئایار تێپەڕ نەبێت

پسپۆڕێکی بواری هەڵبژاردن سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت" بۆیە باشتر وایە وادەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٥ / ٥ / ٢٠٢٤ تێپەڕ نەکات ،چونکە لە ٧ / ٧ /٢٠٢٤ وادەی ئەنجومەنی کۆمسیاران کۆتای دێت".

سولەیمان موستەفا، پسپۆڕی بواری هەڵبژاردن، لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا رایگەیاند'' وەک چاوەڕێ دەکرا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ، بەنوسراوی فەرمی ئاگاداری دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی کردوە کە ناتوانێت لە ٢٥ ‌/ ٢  هەڵبژاردن بەرێوەببەن ، لە هەمانکاتدا داوای دیاریکردنی وادەیەکی نوێ دەکەن".

ئەو پسپۆڕەی بواری هەڵبژاردن و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی دەست لەکار کێشاوە دەڵێت" بە پێی بڕگەی یەکەمی ماددەی یەک لە یاساکە ئەنجومەنی کۆمسیاران لە٧  / ٧ /٢٠٢٤ وادەی یاسایان تەواو دەبێت ، بۆیە باشتر وایە وادەی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٥ / ٥ / ٢٠٢٤ تێپەڕ نەکات ،چونکە لە ٧ / ٧ /٢٠٢٤ وادەی ئەنجومەنی کۆمسیاران کۆتای دێت ، هەروەها کۆمسیۆن پێویستی بە چوار بۆ پێنج مانگە بۆ ئامادەکاری".

بڕیاربوو لە ٢٥ی مانگی شوبات هەڵبژاردن بۆ خوولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت بەڵام، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە نووسراوێكدا، كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی كردووە، ڕایگەیاندووە" ناتوانن لە ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٤دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدەن".




PM:09:53:03/01/2024