شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی رایگه‌یاند " به‌فر بارینێکی زۆر ڕوو له هه‌رێمی كوردستان دەکات كه سه‌نته‌ری شاره‌كان ده‌گرێته‌وه و سه‌رمای ڕاسته‌قینه‌ی زستان ده‌ستپێده‌كات و هاوشێوه‌ی ساڵی ١٩٦٣ ده‌بێت".
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، سیروان ساڵح شاره‌زای كه‌شناسی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هاوشێوه‌ی ساڵی ١٩٦٣! له دوای ١ ی٢ ئه‌م مانگه تۆپه‌ڵه هه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ری داده‌به‌زێته ته‌واوی وڵاتانی ئه‌وروپا و خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له هه‌مان مانگ و هه‌مان ڕۆژ".
سیروان ساڵح ده‌ڵێت: "له وڵاتی توركیا و ناوچه شاخاویه به‌رزه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ری به‌فربارینی زۆر هه‌یه زیاتر له ١ مه‌تر، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاخاوی باكووری كوردستانیش ئه‌گه‌ری زیاتر له‌٢ مه‌تر به‌فر هه‌یه له ماوه‌ی نێوان ١٢ تاوه‌كو ١٥ ی ئه‌م مانگه".
روونیشیكرده‌وه كه، ئه‌گه‌ر هه‌یه به‌فر دابه‌زێت بۆ سه‌نته‌ری شاری دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئێدارهسهربهخۆكانی ڕاپه‌ڕین و سۆران و چیا‌و به‌رزاییه‌كانی باكووری گه‌رمیان، به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رمای ڕاسته‌قینه‌ی زستان ده‌ستپێده‌كات و پێشبینیی ده‌كرێت تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی مانگی ٣ به‌رده‌وام بێت.