بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە لە باكووری كوردستان ١٠ كەس بوونە قوربانی
بەیانی ئەمڕۆ هەینی ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، بەهۆی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆوە لە شارێکی باکوری کوردستان دوو کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ئەمڕۆ لە سنووری شاری قەرسی باکوری کوردستان لە ئەنجامی بارینی بەفربارین پاسێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و بەر پاسێکی دیکە و بارهەڵگرێک کەوت.
ئاماژەی بەوەشکراوە، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و هەشت كەسی دیكەش برینداربوون.
AM:10:31:05/01/2024