ئەمڕۆ ٥ی کانونی دوومی ٢٠٢٤ سەلاح شێخ محەمدی ئەکتەر و گریمۆر و شانۆکاری خەڵکی مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
سەلاح شێخ محەمەدی ئەکتەری تەلەفیزیۆنی، شانۆ و سینەما بە پێی رۆڵگێران لە رۆڵی( مام نەنوو)دا ناوبانگی دەرکرد و هەر بەم ناوە بەناو بانگ بوو و دەیانناسی.
ناوبراو دوای چەندرۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شاری زاهیدان سەرئەنجام ئەمڕۆ کۆچی دواییکرد، ئەم هونەرمەندە چەندرۆژ لەمەوبەر بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە لە نەخۆشخانەی شاری زاهیدان خەوێندرابوو.
سەلاح شێخ محەمەدی ساڵی ١٩٤٧ لە شاری مهاباد لە دایک بوو.
گرنگترین بەرهەمە شانۆییەکانی بریتیبوون لە؛ (سه‌یده‌وان، تلنگر سلیم، ێ‌خرین سمفونی عشق).
هەروەها له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له فیلمه‌کانی؛ (شکارچیان عقرب، بازم سیب داری، میراپ، له‌چه‌رخان، په‌ککه‌وتوو) رۆڵی گێڕاوه.
سەلاح شێخ محەمەدی له باشووری کوردستانیش له فیلمه‌کانی گه‌ڕه‌کی دەهۆڵه‌کان، سرته له‌گه‌ڵ با، سێبه‌ری ژیان، سێ گۆشه‌ی مه‌رگ، بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌ر به‌رد، ماندوو، هه‌نیسکی ئاسمان، ترس له مردن، شه‌نگال و چەندین فیلمی دیکە رۆڵی گێرابوو.