راوێژکارێکی سودانی: ١٠٠ دۆلار دەبێت بە ١٣٥ هەزار دینار


راوێژکار و بەرپرسانی نزیک سودانی بەردەوامن لە لێدوانەکانیان لە بارەی دابەزینی دۆلارەوە بەرامبەر دینار، لە دوا لێدوانیدا راوێژکارێکی سودانی رایگەیاند" نرخی ١٠٠ دۆلار دادەبەزێت بۆ ١٣٥ هەزار دینار".

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سودانی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا عێراقییەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە  لە ئایندەیەکی نزیکدا بەهای دۆلار لە بازاڕدا دەبێت بە ١٣٥ هەزار دینار بەرامبەر ١٠٠ دۆلار.

راوێژکارەکەی سودانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەگەڵ سیاسەتەکانی حکومەت و بانکی ناوەندنی بەهای دۆلار وردە وردە دادەبەزێت کە هەر ١٠٠ دۆلار بە ١٣٥ هەزار دینار بێت.

لە چەند رۆژی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ دا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینێکی بەرچاوی بەخوە بینی، بەڵام چەند رۆژێکە سەرلەنوی رووی لە بەرزبوونەوە کردووە. 



PM:09:26:06/01/2024