ئەمشەو یەکشەممە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەقە لە خێوەتی مانگرتوانی دانیشتوانی گەرەکی نەورۆزی پارێزگای کەرکوک کرا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمشەو له لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه له چادری مانگرتوانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی کەرکوک کرا، بەڵام ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و لە ئێستاشدا هێزە ئەمنیەکان له نزیك چادرەکانن و لێكۆڵینه‌وه‌یان لە ڕووداوەکە ده‌ستپێكردووه.
دانیشتوانی گەڕەکی نەورۆز لە پارێزگای کەرکوک کە گەڕەکێکی کوردنشینە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە خێوه‌تیان هه‌ڵداوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوپای عێراق داوای له ژماره‌یه‌كیان كردبوو خانووه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.