ڤیدیۆی چرکە ساتی تەقەکردن لە خێمەی ناڕەزایەتییەکان لە گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک

دوێنێ شەو ٧ ی کانوونی دووەمی کەسێکی نەناسراو تەقەی لە خێمەی ناڕەزایەتییەکان لە گەڕەکی نەورۆز لە کەرکوک کرد، هەرچەندە زەرەری گیانی لێنەکەوتەوە، بەلآم پێشهاتێکی مەترسیداربوو.

پۆلیسی شارەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوی تەقەکردنەکە کردووە، بەلآم تا ئێستا کەس دەستگیرنەکراوە.

ماوەی هەفەتەیەکە هێزەکانی سووپای عێراق بە زۆر دەیانەوێت ئەو گەڕەکە بەخەڵکی کوردی کەرکوک چۆڵبکەن و بیکەنە سەربازگە، بەلآم خەڵکەکە رەتیانکردەوەو خێمەیەکی ناڕەزایەتییان داناوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە جۆینی تێلیگرامی سپی بکە.. 



AM:08:49:08/01/2024