به‌هۆی روداوێكه‌وه لە شاری سلێمانی کرێکارێک گیانی لەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش برینداربوو، دۆخی ته‌ندروستی برینداره‌كه ناجێگیره و له‌ژێر چاودێڕی چڕدایه.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤، سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ڕایگەیاند" له روداوێكدا ئاسن کەوتوە به‌سه‌ر دوو كرێكاری كۆمپانیای خالید شینكی و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستداوه و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو ، تیمه‌كانی ئێمە نه‌چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و راسته‌وخۆ دوای روداوه‌كه كرێكاره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئاسیا كراون".
بەپیی زانیارییەکان، یه‌كێك لە دوو كرێكاری كۆمپانیای خالید شینكی به‌ر له‌وه‌ی بگاته نه‌خۆشخانه له شوێنی روداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه، دوای ته‌واوبونی رێكاره یاساییه‌كان به ئاماده‌یی كه‌سوكاره‌كه‌ی ره‌وانه‌ی په‌یمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی ده‌كرێت و كرێكاره‌كه‌ی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوه و له ژێر چاودێڕی چڕدایه.
ساڵانه چەندان كرێكار له هه‌رێمی كوردستان له‌كاتی كاركردندا بەهۆی پاپەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی کارکردن گیان لەدەست دەدەن و جگە لەمەش چەندان کرێکاری دەرەوەی هەرێمی کوردسان بۆ کارکردنن ڕوودەکەنە هەرێمی کوردستان.