لە پارێزگای بابل سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر دەکرێن

لە پارێزگای بابل سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر ١٠٠ هەزار حەبی هۆشبەر.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند" هێزەکانیان بە هەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بابل لە هەڵمەتێکدا، سێ بازرگانی مادەی هۆشبەریان دەسگیرکردووە ".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە" کە ئەو بازرگانانەی مادەی هۆشبەر ١٠٠ هەزار دەنکە حەبی هۆشبەری جۆری کیتپاگۆنیان پێبووە و ویستوویانە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشی بکەن".

بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی ناوخۆ، لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە ١٥ هەزار کەس بەتۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.





PM:11:20:10/01/2024