بەریتانیا بۆ هاوڵاتیانی: گەشت بۆ عێراق مەکەن

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا داوا لە هاوڵاتییەکانی وڵاتەکەی دەکات لەبەر سەلامەتیان سەردانی عێراق مەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، عێراق هێشتا لە ژێر کاریگەریی گرژییەکانی ناوچەکەدایە، مەترسی زۆری رفاندن لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا هەیە، لەلایەن گرووپی چەکداری داعش و گرووپە چەکدارییە میلیشیاکان لەلایەکی دیکەوە، هاوکات بەردەوامیی هێرشە موشەکییەکانی تورکیا و ئێران لەسەر خاکی عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، هۆشداری دەدات کە هاوکاری کونسوڵخانە و باڵیۆزخانەی بەریتانیا لە هەموو عێراق بە توندی سنووردارە کراوە، رەنگە دۆخی ئەمنی لە سەرتاسەری عێراق بە خێرایی و بەبێ هۆشداری تێکبچێت.

ئەوە لە کاتێکدایە بازنەی شەڕی نێوان ئێران و مقاومەی ئیسلامی بەرامبەر ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی رۆژ بە رۆژ فراوانتر دەبێت و ئەگەر زۆرە عێراق ببێتە مەیدانێکی قورسی شەڕی ئەو دوو هاوپەیمانییە.



PM:12:46:13/01/2024