ئاسایشی هەرێم جگە لە ژمارەیەک ڕێنومای بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تا پارێزراوبوون لە تاوانە ئەلکترۆنییەکان، هاوکات هێڵێکی گەرمیش بڵاودەکاتەوە بۆ ئەو کەسانەی رووبەڕووی هەڕەشەی ئەلکترۆنی دەبنەوە.
ئەمڕۆ یەک شەممە ١٤ ی کانوونی دووەم لە راگەیاندنێکدا کە ئاسایشی هەرێم بڵاویکردۆتەوە ١١ رێنومای ئەلکترۆنی راگەیاندووە تا لەو رێگایەوە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پارێزراوبن لەو تاوانانەی لەلایەن هاککەرانەوە دەکرێتە سەریان.
رێنوماییەکانی ئاسایش:
چەند ڕێنماییەک بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان:
١- هەرگیز مەکەوەرە ژێر کاریگەری هەڕەشەی تاوانکارانی ئەلیکترۆنی، بەردەوام تاوانکاران داواکارییان زیاتر دەبێت، بەزووترین کات پەیوەندی بکە بە هێڵی گەرمی بەشی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان.
٢- ژیرانە مامەڵە بکە، لەناردنی وێنە تایبەتەکانت کە دەبنە هۆی هەڕەشە لەسەر ژیانت.
٣ -چالاککردنی شێوازی (دوو فاکتەر) بۆ ئەکاونتەکەت زیاد بکە.
٤- بەکارهێنانی ووشەی نهێنی (بەهێز و ئاڵۆز) و بەردەوام پاسۆردەکەت نوێبکەرەوە.
٥-دڵنیابەرەوە لە سەرچاوەی ڕاستی ئەو نامانەی کە پێت دەگات، لەبارەی (ناردنی باڵانس،دەرچوونی خەڵات)
.
٦ -سڕینەوە بەردەوامی سەرجەم وێنە و داتاکانت لە ئەپەکانی پەیوەندیکردن، بە مەبەستی پارێزگاری لە هاککردن.
٧- ئەو (کۆدە)ی بۆ هێڵەکەت دەگەڕێتەوە لە ڕێگەی کورتەنامەوە، بیپارێزە و بۆ کەسی مەنێرەوە.
٨ -هاوبەشی (شەیر و لایک)ی لینکە گوماناوییەکان مەکە. ٩- سەردان نەکردنی ئەو پەیج و چەناڵانەی کە کاریان بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی گوماناوی و نەشیاوە.
١٠- دڵنیابە لە بەکارهێنانی (وایفای) شوێنە گشتییەکان و هێڵەکەت بە پاسۆردی بەهێز بپارێزە.
١١- نوێکردنەوەی ئەپەکان و بەگەڕخستنی لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، دانانی (ئەنتی ڤایرۆس).
_جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە، مەترسییەکانی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان کەمدەکاتەوە.
_ لەکاتی بوونی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان پەیوەندی بکە بە هێڵی ٢٤کاتژمێری بەشی ( تاوانە ئەلیکترۆنییەکان) لە دەزگای ئاسایشی هەرێم ژ.م / ٠٧٧٠٣٩٠٦٢٢٣