فڕۆکەخانەی هەولێر و ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومانکران

ئەمشەو یەکشەممە بۆجارێکی دیکە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ناوچەیەکی ڕۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرانەوە. 

چەكدارانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا به‌رپرسیارێتی خۆیان له‌ هێرشه‌كه‌ راگه‌یاند و ئاماژە بەوەدەکەن، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ناوچەی خرابجیر لە ڕۆژئاوای کوردستان. 

لە ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لە (١٧) هێرش بۆسەر فڕۆکەخانەی هەولێر و ١٢ ‌هێرش بۆسەر فڕۆکەخانەی هەریر لە ئەستۆ گرتووە.

هەروەها بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، لە ماوەی نزیکەی سێ مانگدا زیاتر لە ١٢٧ جار هێرشکراوەتە سەر بنکەکانیان لە عێراق و سوریا.



PM:10:06:14/01/2024