لە رووداوێکی هاتووچۆدا ١١ کەس دەبنە قوربانی

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە لە سنووری قەرەداخ ١١ کەس بوونە قوربانی.

بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پیکاپ لە نزیک گوندی کۆشکی ١١ کەس بریندار بوون.
 
بە وتەی قایمقامی قەرەداخ،لە رووداوەکەدا هیچ کەس گیانی لەدەست نەداوە و پیکاپەکان رووبەڕوو بەیەکیاندا کێشاوە.
 
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرا – ١٢٢ی سلێمانی راگەیاند"  بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی قەرەداخ کراون، بەڵام چوار لە بریندارەکان گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، کە برینی دووانیان سەختە و تەندروستییان ناجێگیرە، یەکێک لەو دووانەش کە برینەکانیان سەختە، منداڵە".
 



PM:05:48:15/01/2024