پارێزگاری هەولێر بە مەبەستی ئیدانەکردنی هێرشە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆسەر شارەکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات ئەمڕۆ لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان به‌شداری خۆپێشاندانێکی فراوان بکەن.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە" له‌پێناو ئیدانه‌کردن و شه‌رمه‌زارکردنی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌ر هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی شاره‌که‌مان داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندانیان کردووه".
ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیاره ئەمڕۆ کاتژمێر(١٠:٣٠) خولەک گەورە و بچووک چین و توێژه‌کان، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی "مه‌زڵومیه‌ت و ریسواکردنی بکه‌رانی ئه‌وتاوانه"، له به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر شه‌قامی (١٠٠) مه‌تری گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بکه‌ن و مۆڵه‌تیان پێدراوه و ئەوانیش پشتیوانیان لێده‌که‌ن و له‌گه‌ڵیان ده‌بن.
شەوی رابردوو بە موشەک هێرشکرایە سەر هەولێر و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسیش برینداربوون.