یەکێکی تر لە قوربانییەکانی هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر گیانی لەدەستدا

‌دیمەنی پاشماوەی هێرشە مووشەکییەکەی ئێران بۆسەر هەولێری پایتەخت
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کەرەم میخائیل بازرگانی عێراقی و هاوڕێی (پێشڕەو دزەیی)، بەهۆی هێرشەکەی سەر هەولێر گیانی لەدەستدا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی ڕابردووی پارێزگای هەولێر بازرگانێکی کریستیانی عێراقی بە ناوی کەرەم میخائیل کە هاوڕێی (پێشڕەو دزەیی) بووە و لە کاتی هێرشەکەدا لە ماڵیانا بووە گیانی لەدەستدا.

کەرەم میخائیل ساڵى (١٩٨١) لە بەریتانیا لە دایکبووە و خاوەنى کۆمپانیاى ئەلرەیانە بۆ هاوردەى ئامێرى کارەبای، هەروەها لە شارى دوبەى کارى خانووبەرەى کردووە.


AM:09:52:16/01/2024