دژی هێرشەكەی سەر شاری هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێكرد

کەمێک پێش ئێستا لە دژی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێر، خۆپیشاندان لەو شارە دەستیپێکرد.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، هاوڵاتییانی شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان، خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ڕێکخست، هاوڵاتیانی نارازی داوای راگرتنی هێرشەکان دەکەن و دەیانەوێت ناڕەزاییەکانیان بە یوئێن بگەیەنن.

ئەو ناڕەزایەتییە بۆ ئیدانەکردنی ئەو هێرشانە ڕێکخراوە کە درەنگانی شەوی ڕابردوو لە شارەکە ڕوویدا و بەهۆیەوە پێنج هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوو. 


AM:11:03:16/01/2024