سبەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت

بڕیارە سبەی چوارشەممە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش بکرێت

ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" سبەی چوارشەممە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ١٠ی ٢٠٢٣ دابەشدەکرێت".. 
 
بەپێی رێنوێنیی ژمارە ١٤ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی بڕوانامەی دبلۆمیان هەیە، لەنێوان ٢٥٠-٣٥٠ هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش  ٢٥٠-٤٠٠ هەزار دینار خەرج دەکرێت.
 
لە هەرێمی کوردستاندا، ٣٧ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن، بۆ مووچە، مانگانە پێویستیان بە نزیکەی ١٥ ملیار دینارە.
 



PM:10:51:16/01/2024