پەروەردەی شارەزور: هەر مامۆستایەک سبەی دەوام نەکات غیاب دەدرێت

پەروەردەی شارەزوور داوا لە مامۆستایان دەکات کە سبەی پێنجشەممە بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن، دەشڵێت'' هەر مامۆستایەک سبەی دەوام نەکات غیاب دەدرێت''.

پەروەردەی شارەزوور لە نووسراوێکدا کە ئاڕاستەی مامۆستایانی کردووە رایگەیاند"  ئەو کۆبوونەوەیەی کە بڕیاری لێژراوە دەربارەی دەوامکردن لە ناوەندەکانی خوێندن سبەینێ ناکرێت، بەڵکو سەرپەرسشتیارانی پەروەردە سەردانی خوێندنگاکان دەکەن و گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستایان دەکەن".

دەشڵێت" هەموو مامۆستاکان ئاگاداربکەنەوە کە سبەینێ بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن و دەست بە دەوام بکەنەوە، چونکە هەر مامۆستایەک نەگەڕێتەوە غیاب دەدرێت".

ئەوە لە کاتێکدایە زیاتر لە چوار مانگە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام لە سنوری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین خوێندن دەستی پێنەکردووەتەوە و مامۆستایان بایکۆتیان کردووە.


AM:12:09:18/01/2024