هاوڵاتییەک لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کوژرا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨ی کانوونی دووەم لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمجەماڵ هاوڵاتییەک کە پیشەی کاسبکارە کوژرا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەراتی پۆلیسی قەزای چەمچەماڵ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" بەربەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی کاسبکار لە گەڕەکی پیریاییەکان لە ناحیەی شۆڕش کوژراوە و تا ئێستاش بکوژەکەش دەستگیرنەکراوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە لێکۆڵینەوەیان لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکە دەستپێکردووە و فەرمانی دەستگیرکردنی بکوژەکەش بەپێی ماددەی (٤٠٦) دەرچووە. 


PM:03:01:18/01/2024