لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان غازی ماڵێک تەقیەوە و بەهۆیەوە ٩ کەس برینداربوون، و باری تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە.
بەهۆی گڕگرتن و تەقینی بوتڵێکی غاز لە ماڵێکدا لە شارۆچکەی تیکابی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،ژمارەیەک هاوڵاتیی برینداربوون و یەكێک لە بریندارەکان تەندروستی ناجێگیرە.
محەمەد سەعید ئومێدی، بەرپرسی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی تیکاب بە ئاژانسی ئیرنای ڕاگەیاندووە" لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شارۆچکەی تیکاب بەهۆی گڕگرتن و تەقینی بوتڵێکی غازی ماڵان ٩ هاووڵاتیی برینداربوون و لەلایەن تیمەکانیانەوە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەکردووە، ڕووداوەکە بەهۆی لێچوونی غازەوە بووە کە بووەتە هۆی تەقینەوە و داڕوخانی بەشێک لە خانووەکە، ئێستاش تەواوی بریندارەکان لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکیدان، بەڵام یەکێک لە بریندارەکانی بەهۆی زۆری رێژەی سووتانەوە تەندروستی ناجێگیرە.