لەسەر رێگای کەلار- دەروازەی پەروێزخان بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ حەوت کەس بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند" دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا مینی پاس – کیا بارهەڵگر، لەسەر رێگای کەلار- دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان پێکیاندادا، بەهۆیەوە هەر دوو شۆفێرکە و پێنج سەرنشین برینداربوون".
ئاماژە بەوەش دەکات، بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، و تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.