وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند : شەڕی کوبانی شەڕێکی ترسناکە، رێگا نادەین ئەم شارە کوردییەی سەر سنور بەدەستی داعشی توندرەو شکست بخوات.
جنیفر سکای وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بەرەبەیانی ئەمرۆ ٨ ی تشرینی یەکەم رایگەیاند " زۆر نیگەرانین لەژیانی مەدەنییکانی شاری کوبانی و نابێت داعش شوێنێکی ئارامی هەبێت".
وا بڕیارە ئەمرۆ سەرۆکی ئەمەریکا باراک ئۆباما سەردانی وەزارەتی بەرگری بکات و لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکانی ئەمەریکا لەسەر پرسی داعش و چۆنێتی بەڕیوەچوونی کردە سەربازیەکان گفتوگۆبکەن.