دادگای فیدراڵی حوکمدانی لەسەر دۆسیەکانی هەرێم دواخست


دانیشتنی ئەمڕۆ ٢١ی کانووی دووەمی دادگای فیدراڵیی عێراق تایبەت بە یاسای هەڵبژاردن و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و، مافی خاوەندارێتیی زەوییەکان لە کەرکووک دواخست.

لە کاتێکدا پێشبینی دەکرا ئەمڕۆ یەک شەممە دادگای فیدراڵی عێراق بەلایەنی کەمەوە لەسەر دۆسیەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڕیار بدات، بەڵام دانیشتنی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش بۆ ٤ ی شوباتی ٢٠٢٤ دواخرا.

هەرچی دانیشتنی دادگەی فیدراڵی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ ١٨ ی شوباتی ٢٠٢٤ دواخرا.

لەبارەی دانیشتنی دادگەی فیدراڵی بۆ کێشەی خاوەندارێتیی زەوییەکانی شاری کەرکووک بۆ ٢١ ی شوبار دواخرا.





PM:02:56:21/01/2024