لە شەقامێکی سلێمانی ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا (نوێکرایەوە)

کەمێک پێش ئێستا لە شەقامی پیرەمێردی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا و به‌پێی‌ زانیاریيه‌ سەرەتاییەكان تائێستا سێ کەس برینداربوون. 

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە، ئەمشەو یەکشەممە لە شەقامی پیرەمێردی پارێزگای سلێمانی رووبەرو بوونەوە لە نێوان هێزێکی پۆلیس و داواکراوێکدا روویداوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تائێستا سێ پۆلیس بەهۆی ڕووداوەکەوە بریندارن کە سەر بە نەهێشتنی تاوانن.

هەروەها لای خۆشیەوە سامان نادر بەرێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی، بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" یەکێک لە بریندارەکان بە ناوی (مفەوەز رزگار ئەحمەد حەسەن)ی تەمەن (٤٠) ساڵ، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، دوو بریندارەکەى دیکەش لە نەخۆشخانەى شار لە ژێر چاودێرى پزیشکدان". 

لە ئێستادا تیمەکانى ئاسایش و پۆلیس چوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە. 

تائێستاش هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانی هیچ ڕاگەیەندراوێکی فەرمیان لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە. 


PM:10:37:21/01/2024