لە ئێران دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە بیسترا

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە لە کارگەیەکی پیشەسازی ناوچەی گەرمسار لە پارێزگای سمنان بیسترا. 

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران (ئیرنا) بڵاویکردەوە" کاتژمێر (٩:١٥) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەکە لە ناو کارگەیەکی شاری سمنان بیستراوە کە دەکەوێتەوە سەر ڕێگەی گەرمساری ڕۆژهەڵاتی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە". 

تا ئێستا هۆكاری تەقینەوەكە نەزانراوە و ژمارەی زیانە گیانی و ماددییەكانیش دیار نییە.


AM:11:25:22/01/2024