هەڤاڵ ئەبوبەکر: سبەینێ ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکەن

پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند "كه‌ بڕیاره‌ له‌ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌وه‌ ده‌ست به‌ رێكاره‌كانی دابه‌شكردنی موچه‌ بكرێت".

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌٢٤ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌ هه‌ژماری تایبەتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، "لە دیوانی پارێزگادا پێشوازیی کردوه‌ لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بە پڕۆژەی (هەژماری من) و وەفدی هاوڕێی".

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، وه‌زیری دارایی هه‌رێم باسی له‌ بایەخی سیستمەکە (پرۆژه‌ی هه‌ژماری من) و دەستپێکردنی پڕۆژەکە له‌ شاری سلێمانی و هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستان كردوه‌ بۆ دابینکردنی بودجەو مووچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.

پارێزگاری سلێمانی راشیگه‌یاندوه‌: "وابڕیارە لە سبەینێوە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێبکەن."




PM:04:02:24/01/2024