کۆمپانیای داناغازی ئیماراتی ڕایدەگەیەنێت" کارکردن لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر وەستاوە، دوای ئەوەی بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردومانکرا".
كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی، ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی کانوونی دووەم سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له سنوری قەزای چه‌مچه‌ماڵ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر کرایە ئامانج كه پێده‌چێت له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بوبێت، له ئێستادا به‌رهه‌مهێنان له كێڵگه‌كه راگیراوه".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وە، هیچ زیانێك به كڵێگه‌كه نه‌گه‌یشتووه و راگرتنی كاره‌كانی به‌رهه‌مهێنانیش كاتییه، تیمه‌كانی به‌گه‌ڕخستن له نزیكترین كاتدا سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی پێویست بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان ده‌گرنه‌به‌ر.
دوای هێرشەکەی شەوی ڕابردووی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌می سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ وه‌زاره‌تی كاره‌بای هەرێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە" له پێناو سه‌لامه‌تی كارمه‌ندان و كێڵگه‌كه هه‌نارده‌كردنی غاز بۆ سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با راگیرا و بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی زیاتر له (٢٨٠٠) مێگاوات به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با".