بریکاری وەزیری سامانە سروشتییەکان، ئەحمەد موفتی رایگەیاند " دەستکردن بە بەرهەمهێنانی غاز لە کێلگەی کۆرومۆر دەستیپێکردوە".
لەلایەکی ترەوە كۆمپانیای دانه‌غاز رایگه‌یاند " شه‌وی ٢٥ـی كانوونی دووه‌م، كۆگایه‌كی هه‌ڵگرتنی شله‌مه‌نی له كێڵگه‌ی كۆرمۆر له هه‌رێمی كوردستان به درۆن هێرشی كراوه‌ته سه‌ری و، به‌رهه‌مهێنانی له كێڵگه‌كه به‌شێوه‌ی كاتی راگیرا‌و ئاگر له كۆگاكه به‌ربووبوو دواتر تیمه‌كانیان كوژاندوویانه‌ته‌وه".
داناغاز ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و هێرشه درۆنییه‌وه زیانی به‌ر نه‌كه‌وتووه.
ئەمڕۆ هەینی ٢٦ ی کانوونی دووەم دوای ٢٠ کاتژمێر وتەبێژی حکومەتی هەرێم، پێشەوا هەورامی لەبارەی ئەو رووداوەوە راگەیاندنێکی بلاوکردەوە کە تیایدا هاتووە" شەوی ڕابردوو هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرومۆر لە سنووری چەمچەماڵ و ئەنجامەکەی نەمانی کارەبای هاونیشتیمانییانی هەرێمی کوردستان بوو".
هەروەها وتەبێژەکە وتیشی " ئەم هێرشە تیرۆریستییە بۆ سەر ژێرخانێکی گرنگی وەک کارەبا کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی خەڵک و ئیش و کاروباری ڕۆژانەیان".
"ئێمە لەحکومەتی هەرێمی کوردستان داواکارین هەموو لایەک هاوکاری لێژنەی حکومەتی فیدراڵی بکەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تیرۆریستان و سزادانییان و ڕێگری لە دووبارە بوونەوەی کردەوەی هاوشێوە".( لە راگەیاندنەکەی وتەبێژی حکومەتدا هاتووە).