بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە یەک ملیار و ٧٦ ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، ١ ملیار و ٧٦ ملیۆن و ٣٨١ هەزار دۆلار فرۆشراوە کە ڕۆژانە ٢١٥ ملیۆن و ٢٧٦ هەزار و ٣٠٧ دۆلار بووە.
زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی چوارشەممە بووە كە ٢٢٠ ملیۆن و ٢٧١ هەزار و ٥٤٤ دۆلاری ئەمریكی بووە، هەروەها كەمترین فرۆش ڕۆژی یەکشەممە بووە كە ٢٠٩ ملیۆن و ٦٣٤ هەزار و ٣٠٤ دۆلاری فرۆشتبوو.
فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٩٨٤ ملیۆن و ٦١١ هەزار و ٥٣٨ دۆلار بووە، بەڵام ٩١ ملیۆن و ٧٧٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشراوە.