کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی و دابەشکردنی کارەبای ڕۆژئاوا مانیان گرتووە ودەوام ناکەن و بڕیارە بەشداری لە خۆپیشاندانی مامۆستایان بکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ژمارەیەکی بەرچاو لە کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دەوامەکانیان راگرتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و کۆیە خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان ئەنجامدا.
بەپێی زانیارییەکان کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبایی سلێمانی و دابەشکردنی کارەبای ڕۆژئاوا دوای ئەوەی کە دەوامەکانیان راگرتووە بەڕێکەوتوون بۆئەوەی بەشداری خۆپیشاندانی مامۆستایان بکەن.
بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکەی وەک بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، بانکی خانووبەرەی سلێمانی، نەخۆشخانەکانی کەلار، هاتوونەتە پاڵ مامۆستایان و بڕیاری بایکۆت و خۆپیشاندانیان داوە.