گۆڕانکاری بەسەر کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ی ناوچەکانی سلێمانیدا دێت


وەزیری پەروەردە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لەگەڵ قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، نوێنەرانیان کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ ناوچەکانی سلێمانیان راگەیاند.

 بەپێی لێدوانی نوێنەری قوتابیانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری پەروەردە جەختی لەسەر  هەنگاوی داهاتووی وەزارەتەکەیانی بەم شێوەیە کردۆتەوە:

- هەموو قوتابیانی کوردستان لە پۆلی ١٢ لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە و گەرمیان و زاخۆ و سۆران و راپەرین (کە دەوامیان کردوە) بە حکومی و ناحکومییەوە لە ٣ ی ٦ ی ٢٠٢٤ تاقیکردنەوەی وەزاری ئەنجامدەدەن . 

- ئەو قوتابیانەی سلێمانی و گەرمیان و راپەرین و هەڵەبجە کە قوتابخانەکانیان درەنگ دەستیانپیکردۆتەوە و فریای مەنهەج تەواوکردن ناکەون لەوکاتەدا ئەوا لە سەرەتای مانگی ٦ تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم دەکەن و لە ٣ ی ٨ تاقیکردنەوەی وەزاری دەکەن لەگەڵ قوتابیانی هەموو کوردستان کە دەکەونە خولی دووەم، بەڵام بۆ ئەو قوتابیانەی سنوری سلێمانی ئەو تاقیکردنەوەیە بە خولی یەکەم حساب دەکرێت. 
- هەروەها بۆ هەموو قوتابیانی کوردستان لە خولی دووەمی (ئەوانەی کە ٣ ی ٦ تاقیکردنەوەیان ئەنجامدابێت و بۆ ئەوانەی سلێمانی کە بە خولی یەکەم حساب دەکرێت هەفتەی دوو تاقیکردنەوە دەکەن بۆ ئەوەی دادپەروەری جێبەجێ بێت.

-  ئەو قوتابیانەی کە لە ٣ ی ٨ تاقیکردنەوەی خولی یەکەم دەکەن ( ئەو قوتابخانانەی فریا نەکەوتوون لە کاتی ئاسایی منهج تەواو بکەن ) ئەوا لە ١٥ ی ٩ ی ٢٠٢٤ تاقیکردنەوەی خولی دووهەم ئەنجام دەدەن و ئەوەشیان بۆ دەکرێت بە رۆژ نا رۆژێک.

 - پرسیاری تاقیکردنەوەکان بە سێ ڤێرژن دادەندرتت بۆ ( ٣/٦، ٣/٨، ١٥/٩)کە هەمان ئاست و هەمان کوالێتی بێت و هیچ جیاوازییەک لە ئاستی پرسیارەکانی ئەو سێ بەروارە نەبێت.

 - وەزیری پەروەردە بە قوتابییەکانیشی راگەیاندوە؛ لەهەفتەی ئایندە خۆیان دەستپێشخەرییەکی دیکەشیان دەبێت بۆ پاڵپشتی قوتابیان و خوێندکاران ی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی لە هەموو کوردستان.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ماوەی چوار مانگ و نیوە زۆرینەی مامۆستایانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەرین و گەرمیان بایکۆتی دەوامیان کردووە.

بۆ بینی کۆنگرەی رۆژنامەگەری خوێندکارانی پۆلی ١٢ سەردانی هەژماری سەرەکی فەیسبووکی سپی میدیا لە لینکەوە بکە.. 




PM:07:53:01/02/2024