کەشناسێک: نمەباران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەفربارین دەبێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەمڕۆ ئاسمان ھەوری تەواو ئەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لەکات و شوێنی جیاجیادا و لەکاتەکانی شەودا ئاستی دابارینی باران بەگوێرەی کات زیاددەکات و کاریگەری ئەم شەپۆلە تا رۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت.

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاراس جەبار رایگەیاند" لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی باکور لەسەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بەدرێژای کاتەکان ئەمڕۆ ئاسمان ھەوری تەواو ئەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ لەکات و شوێنی جیاجیادا و لەکاتەکانی شەودا ئاستی دابارینی باران بەگوێرەی کات زیاددەکات بەرێژەی مامناوەند بەتایبەت لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و شاخاویەکانی خۆرھەڵاتی ھەولێر کاریگەری زیاتر ئەبێت".

ئاراس جەبا ئەوەشی خستەڕوو" پێشبینی بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە شاخاویەکاندا لەبەرزی ١٢٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە دەکەین، لەسەنتەری شارەکان پێشبینی بارینی بەفر ناکەین و حاڵەتی ئەمجارە بەڕاورد بەشەپۆلی ڕابردوو گەرمترە و بەفر لەبەرزی زیاتردا ئەبارێت و بەگشتی بارانەکە بۆ ناوچەکانی کەمتر ئەبێت".

ئەو شارەزای بواری کەشناسی دەڵێت"  کاریگەری ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی رۆژی سێشەمە ٦ی مانگ بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ بەردەوامی ئەبێت و خێرای با لەو ماوەیەدا ھەندێک کات مامناوەند چالاکەبێت بەخێرای ١٠-٢٥کم/ک لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە ، پلەکانی گەرماش لەسبەیەوە بەرزبوونەوەیەکی کەم بەخۆیەوە ئەبینێت". 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ١٠ 

سلێمانی : ٨

دهۆک : ٧

کەرکوک : ١١

هەڵەبجە : ٩

زاخۆ : ٩

سۆران : ٦

حاجی ئۆمەران : ٢-

گەرمیان : ١٤



AM:11:13:04/02/2024