ناوبژیوانە ئێرانیەکە رەوانەی ماڵەوە کرایەوە

حازم حسێن ناوبژیوانی پێشووی نێودەوڵەتی عێراقی رەتیدەکاتەوە هیچ سزایەکی ئەیمەن حسێنی هێرشبەری عێراقی درابێت پاش ئەوەی لە یاری ئوردن کارتی سووری وەرگرت.

 بەپێی زانیاری ئەم ناوبژیوانە هیچ سزایەکی  ئەیمەن حسێن نادرێت لە داهاتوودا چونکە پاڵەوانێتییەکە بۆ ئەو کۆتایی هاتووە،یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا مافی ئەوەی هەیە سزای دارایی بۆ یاریزانەکە دەربکات.

 هەروەها لیژنەی ناوبژیوانانی ئاسیا لە ڕۆژی دووەمدا کۆبووەوە و دۆسیەی دەرکردنیان دەستنیشان کرد، و داوای لە "عەلی ڕەزا فەغانی ناوبژیوانی ئێرانی” کرد کە دۆحە بەجێبهێڵێت.

  لیژنەی ناوبژیوانان، بە هێشتنەوەی یاریدەدەری تیمی ئوسترالی، بڕیارەکەی بۆ دوورخستنەوەی فەغانی لە پاڵەوانێتییەکە لەبەرچاو دەگرێت.


PM:12:29:05/02/2024